ڕۆژی سێ شه‌ممه رێکه‌وتی 10.11.2015: شاندێکی کۆمیته‌ی سازمانی دمکراتیکی یارسان له وڵاتی نوروژ. به سه‌رپه‌رشتی مجید کازمی و هاورێتی خوه‌یشکه هما عسکری ئه‌ندامی کۆمیته .سه‌ردانی په‌نابه‌رانی کوردیان کرد له شاری ئاسکهر تا له نزیکه‌وه ئاگاداری وه‌زعی ئه‌و په‌نابه‌رانه بن . جێی ئاماژه پێکردنه ئه‌و په‌نابه‌رانه له شاره جیا جیاکانی کوردستانی رۆژهه‌ڵات و باشوور خۆیان گه‌یاندووه‌ته ئه‌م وڵاته .
و هه‌روه‌ها ئه‌ندامانی کۆمیته سازمانی دمکراتیکی یارسان به بێ جیاوازی توانیان بڕێک پێداویستی بگه‌یه‌ننه ده‌ستی ئه‌و په‌نابه‌رانه وه‌کوو خواردن و میوه‌و کێك وکولیچه و جگه‌ره. و هه‌روه‌ها ئه‌ندامانی سازمان به‌ڵێنیان دا هاوکاری و پشتیوانی خۆیان بکه‌ن له‌و په‌نابه‌رانه به پیی توانا.
سازمان دمکراتیک یارسان کۆمیته نروژ